ئەم پرۆژەیە خەڵاتێکی به‌رنامه‌ی سه‌ردانیكه‌رانی ڕێبه‌رایه‌تی نێودوڵه‌تی (IVLP)

سەرهەنگ عزت محمود (سەرهەنگ هەڵەبجەیی)

سەرهەنگ عزت محمود (سەرهەنگ هەڵەبجەیی)

پارێزگای هەڵەبجە - بەختیاری

ژمارەی تەلەفون: ٠٧٥٠١١٩١٩٤٦

ئیمەیل: sarhanghalabjaiy@yahoo.com

 

 ساڵی 1993 چومەتە ناو دونیای ڕاگەیاندن و لە پەخشی ئەزمونی کەناڵی هەڵەبجەی سەر بەلیژنەی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان دەستم پێکرد.

ساڵی 1994 تا مانگی 10 ساڵی 1996 وەک دەرهێنەر و ئامادەکاری بەرنامە و پێشکەشکاری بەرنامە لە کەناڵی کەرکوک و سلێمانی سەر بەقیادەی مەیدانی کەرکوک سلێمانی لەشاری هەڵەبجە کارم کردوە، پاشان لە ساڵی 1997 تا ساڵی 2003 لە تەلەفزیۆنی گوڵان وەک دەرهێنەر و ئامادەکاری بەرنامە و بەرپرسی بەشی وێنەگران لە هەولێر کارم کردوە، پاشان لە ساڵی 2004 تا ساڵی 2006 وەک وێنەگر لە کەناڵی ئاسمانی کوردستانتی ڤی کارم کردوە، کە یەکەمین وێنەگری کەناڵی ئاسمانی بووم لەشاری هەڵەبجە، ساڵی 2007 بۆ ماوەی ساڵێک و هەشت مانگ بەڕێوەبەری کەناڵی هەڵەبجەی زاگرۆس تیڤی بووم.

 

ساڵی 2010 تا 2012 خوێندنی ئەکادیمیم تەواو کرد لە پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی بەشی ڕاگەیاندن و لەیەکەمەکانی پەیمانگابووم.

 

ساڵی 2014 وە تا ئێستا بەرپرسی نوسینگەی دەزگای سەتەلایتی کوردستانم لە هەڵەبجە. لەو ماوانەدا بەشداری دەیان خوڵی ڕۆژنامەنووسیم کردوە چ وەک بەشداربوو، چ وەک ڕاهێنەری خولی ڕۆژنامەنووسی.

 

دەیان خەڵاتی ڕۆژنامەوانیم وەرگرتوە و تا ئێستاش بەردەوامم لەکاری ڕۆژنامەوانی لەپارێزگای هەڵەبجە.

 

کاری ئێستا: بەرپرسی نوسینگەی کەناڵی کوردستان لە هەڵەبجە.

 

ئەندامییەتی: ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان، و دوو خول سکرتێری لقی هەڵەبجەی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان بووم.

 

فەیسبوک: سەرهەنگ عزت محمود

ئینستاگرام: سەرهەنگ عزت محمود




PM:06:48:18/05/2025